تبليغاتX
سنندج شهر عشق و دوستی :: سنندج شهر عشق و دوستی
سنندج شهر عشق و دوستی
سنندج شهر عشق و دوستی
چوار كورتیله شیعر
یکشنبه سی ام دی 1386
كه شه‌فه‌ق بوو

كه شه‌فه‌ق بوو
به‌رله‌وه‌ی تیشكی هه‌تاو
بكێشێته ‌لوتكه‌ی چیا
من تیرۆژی هۆنراوه‌ی خۆم
ده‌چرپێنمه
گوێچكه‌ی گه‌ڵا
* * *

هۆنراوه

وا هه‌ست ده‌كه‌م
نووسراوه‌ی نووسه‌ر
خۆراكه،
نووسه‌ر نه‌بێ
خوێنه‌ریش له‌برسا
ده‌مرێ...!
* * *

شیعر

من دڵنیام
هه‌تاو و مانگ
دوو ئاشقن،
ئه‌ستێره‌كان
هه‌ست و نه‌ست و
وشه‌ی شیعرن...!
* * *

خه‌م

ڕاسته ئاگر
تینی گه‌رم و سووتێنه‌ره،
به‌ڵام خه‌میش
كووره‌ئاسا
دڵ و جه‌سته ده‌سووتێنێ
خوله‌ك...
خوله‌ك...
مێشكی مرۆڤ ده‌ڕووخێنێ...!

عارف عه‌زیزی 2006.06.22
* * *

+ نویسنده: سامال ساعت: 19:10
بیـا ای دل از اینجـا پر بگیریم
سه شنبه بیست و پنجم دی 1386

                            بیـا ای دل از اینجـا پر بگیریم  .............

 

                                                     

+ نویسنده: سامال ساعت: 19:20